Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:39

هەماهەنگی لەنێوان پێشمەرگە و هێزە ئه‌منییه‌کانی عێراق دەکرێت

کوردستان TV
100%

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایده‌گه‌ێنێت: شەوی رابردوو بە سەرپەرشتیی مستەفا کازمی لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڕەشە جیدییەکانی تیرۆریستانی داعش ئەنجامدراوە و بڕیاردراوە بۆشاییە ئەمنییەکان بە هاوبەشی پڕبکرێنەوە.
 
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى  فەیسبووک بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌: شەوی رابردوو لە بەغدا لەگەڵ فەریق جەمال، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربووین لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی سەبازی و ئەمنی کە لەلایەن بەڕێز مستەفا کازمییەوە سەرپەرشتی کرا بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و دارایی لە حکومەتی فیدراڵی.
 
راشیده‌گه‌ێنێت: کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەو هەڕەشە جیددییانەی تیرۆرستانی داعش کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بۆشایی ئەمنی و سەربازییەوە دروستیان کردبوو، بووە هۆی شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەکی لیوای 10ی وەزارەتی پێشمەرگە و سەربازانی وەزارەتی بەرگری لە حکومەتی فیدراڵ.
 
 جەبار یاوەر ئاماژە بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا بە زیاتر چالاککردنی هەماهەنگی و کارە هاوبەشەکانی لیژنە هاوبەش و تیمە هاوبەشەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنتەرە هاوبەشەکانی نێوانمان، پڕکردنەوە بۆشاییەکان و ئاڵووێرکردنی زانیارییە هەواڵگرییەکان تا رێگربین لە دووبارەبوونەوەی کاری لەو جۆرە و زیاتر پتەوکردنی پشتێنە ئەمنییەکان و زیادکردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانمان.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.