Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:02

جێگری سەرۆکى هەرێم سەنگەرەکانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک بەسەر دەکاتەوە

بە نوێنەرایەتیی نێچیرڤان بارزانی، فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٥/٢ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی نێچیرڤان بارزانی، فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەردانی سەنگەرەکانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک و گوندی قایەباشی لە سنووری شارۆچکەی پردێی کرد دوای ئەوەی دوێنێ لەوێ تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پێشمەرگە و پاش بەرگرییەکی ئازایانە و تێکشکاندنی هێرشە تیرۆریستییەکە، سێ پێشمەرگە شەهید و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

جێگری سەرۆک دووپاتی کردەوە کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان چەندین جار بە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هاوپەیمانانی ڕاگەیاندووە کە داعش مەترسییە و هەمیشە لە هەوڵی خۆڕێکخستنەوە و تێکدانی ئارامیی ناوچەکەدان، بەتایبەت لە ناوچەکانی مادەی (١٤٠) کە بۆشایییەکی ئەمنیی زۆری تێدا هەیە و هەماهەنگییەکی تەواو سەربازیش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەدا بۆ پاراستن و دابینکردنی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکە نییە.

جێگری سه‌رۆک جەختی کردەوە کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کاری خێراتر دەکات بۆ درووستبوونی هێزێکی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و پاراستنی ئەو ناوچانە لە داعش، چونکە بەردەوامبوونیان مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی عێراق، هەرێمی کوردستان و جیهان بەگشتی.

دوای گەڕانەوەی لە میحوەرەکانی هێزی پێشمەرگە، جێگری سەرۆک سەردانی ماڵی شەهیدان و بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستیەی کرد و سەرەخۆشی و هاوخەمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی گەیاندە خانەوادەی سەربەرزیان و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.