دیاری حوسێن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک - گەرمیانی پ.د.ک له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به مه‌ترسیه‌كانی داعش و كه‌مته‌رخه‌می به‌غدا له‌مباره‌وه رایگه‌یاند سه‌باره‌ت به داعش ده‌توانیین بڵێین به‌لێ هاوكاری ده‌كرێن له ناوچه‌كان كه بوونیان هه‌یه و دهحهوندرێنهوه ، له راستی هێزێك له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت ، خه‌ڵك هاوكاری و پشتیوانیان ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه‌ی كه له كه‌ركووك دانیشتوون ، هه‌ندێك له حه‌ویجه بوون ، ئه‌وانه هه‌ر هه‌موویان ده‌ستیان هه‌یه له تیرۆركردن و شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه .
دوژمنانی ئێمه‌و ئه‌و هه‌رێمه چاویان به‌و پێشكه‌وتنه هه‌ڵنایه‌ت ، ده‌سه‌ڵاتیش له عێراقدا لاوازه و خه‌ریكی گه‌نده‌ڵین ، ئه‌وانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه بۆ هه‌رێم دروست بكه‌ن . روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌یه كه هه‌میشه ده‌لێن ده‌ستوور شه‌رعیه‌تی نیه ، ئه‌وانه بیر و عه‌قلیه‌تی شۆڤینیه ناتوانن دژایه‌تی كورد نه‌كه‌ن به‌ڵكو هه‌میشه ئاماده‌ن دژ به كورد ره‌فتار بكه‌ن .
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه حكومه‌تی عێراقی هیچ ده‌سه‌ڵاتی نیه ، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه كه هه‌وڵی بۆ ده‌درێت له نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بۆته راستیه‌ك و واقیعێك چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه هه‌بێت ئه‌وا داعش ناتوانێت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بكه‌ن و سوود له‌و بۆشاییه وه‌ربگرێت و هێرش بكاته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان .
له ئاكامی هه‌ڵبژاردنی ئاینده باوه‌ر ناكه‌م هیچ شتێك بگۆڕێت ته‌نها ده‌موچاوه‌كان ده‌گۆڕێت ، پێویسته ئه‌وه‌ی ده‌چێته په‌رله‌مانی عێراق سوود به خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێم بگه‌یه‌نن . سه‌باره‌ت به ره‌وشی كه‌ركووك و پرسی هه‌لبژاردن له‌و ناوچانه ، رایگه‌یاند خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هۆكار بووه بۆ ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها ئاواره‌بوونی خه‌ڵكێكی زۆر و جوله‌ی شۆڤینیه‌كان و چالاك بوونی داعش هه‌مووی بۆ ئه‌و خیانه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه ، یاسای هه‌ڵبژاردنیش ئه‌مجاره له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه ، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم .
پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكی گه‌وره‌یه ، له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق ، پشت ئه‌ستووره به خه‌ڵكی كوردستان ، پارتی دڵی له كه‌ركووكه و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین كه پارتی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت و جارێكی تر خیانه‌تێكی وه‌ك 16ی ئۆكتۆبه‌ر دروست نه‌بێته‌وه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.