ئاسایشی گهرمیان له ڕاگهێندراوێكدا كه كۆپییهكی بۆ كوردستان تیڤی نێردراوه ڕایگهیاند: پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی تیرۆر و ڕفاندن و خراب بەکارهێنانى ئامێری پەیوەندی و مامەڵەکردن بەمادەی هۆشبەرەوە (9) نۆ تۆمەتبار دەستگیربکرێن.
ڕاشیگهیاند: پاش یٔەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم دادەوەری لێکۆڵینەوەو هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە سەرەنجام لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان بەم شێوەیەی لای خوارەوە سزا دران.
1/ ف س ا 1981 دانیشتووى شاری کەلار لە 28/2/2021 بەپێی ماددەى (٤٤٤)ی .س دەستگیر کراوەو لەڕێکەوتى 31/3/2021 بە ماوەى (١) یەک ساڵ بەندکردن سزادرا .
٢/ ڕ ک ک لە دایک بووى 1980 دانیشتووى ناحیەى رزگارى لە ڕێکەوتى 27/2/2020 بەتۆمەتى ڕفاندنى هاوڵاتى مەدەنى لە ناحیەى رزگارى دەستگیر کراوەو لە ڕیکەوتى 11/4/2021 بە پێی ماددەى (٤٢١)ی .س بە (١٠) ساڵ بەند کردن سزادرا .
٣/ ف ع م لە دایک بووى 1971 دانیشتووى ناحیەى رزگارى لە ڕێکەوتى 17/2/2020 بەتۆمەتى ڕفاندنى هاوڵاتى مەدەنى لە ناحیەى رزگارى دەستگیر کراوەو لە ڕیکەوتى 11/4/2021 بە پێی ماددەى (٤٢١)ی .س بە (١٠) ساڵ بەند کردن سزادرا .
٤/ ن ع م لە دایک بووى 1974 دانیشتووى ناحیەى رزگارى لە ڕێکەوتى 27/2/2020 بەتۆمەتى ڕفاندنى هاوڵاتى مەدەنى لە ناحیەى رزگارى دەستگیر کراوەو لە ڕیکەوتى 11/4/2021 بە پێی ماددەى (٤٢١)ی .س بە (١٠) ساڵ بەند کردن سزادرا .
5/ه س م لە دایکبووی 1998 دانیشتووی شارۆچکەی سەید صادق بەتۆمەتی خراپ بەکار هێنانی یٔامێری پەیوەندی لە 18/1/2021 لە شاری کەلار دەستگیر کراوە, لە 11/4/2021 بە پێی ماددەى (2)ى خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بە یەک ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادرا .
6/ئ ع م لەدایکبووی 1984 دانیشتووی خانەقین لە ڕێکەوتی 28/12/2020 لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە تۆمەتی مامەڵە کردن و بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراوەو لە ڕێکەوتى 12/4/2021 بە پێی ماددەى (٢٦) لە یاسای (١) ساڵی(2020)ی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ماوەى (١) ساڵ زیندانی و بڕی (30000000) سی ملیۆن دینارى عێراقى پێبژاردن سزادرا, تاوانباری ناوبراو ئەم مادە هۆشبەرانەى پێوە گیراوە (٢٤٩)گرام تریاک +(٢٠)گرام شیشە +(١٤) حەپى جۆرى ترامادۆڵ +(١٧٥) سیسی شروبى میتادۆڵ .
7/ ف ج ق 1982 دانیشتووی خانەقین لە ڕێکەوتی 28/12/2020 لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە تۆمەتی مامەڵە کردن و بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراوەو لە ڕێکەوتى 12/4/2021 بە پێی ماددەى (٢٦) لە یاسای (١) ساڵی(2020)ی ماددەى هۆشبەرەکان بە ماوەى (١) ساڵ زیندانی و بڕی (5000000) ملێون دینارى عێراقى پێبژاردن سزادرا .
8/ غ س ا 1973 دانیشتووی رانیە لە ڕیکەوتی 16/8/2020 بە تۆمەتی هاوکاریکردنی گروپى تیرۆرستى داعش لە ڕانیە دەستگیرکراوە 26/4/2021 بە پێی ماددەی( ٢ )تیرۆر بە پێنج ساڵ یەک مانگ زیندانی سزادرا .
9 /ع ف م لە ڕیکەوتى 28/1/2021 دەستگیرکراوە بە پێی ماددەى (30) لە یاسای (١) ساڵی (2020) ماددە هۆشبەرەکان , لە ڕیکەوتى 12/4/2021 بە ماوەى (١) یەک ساڵ زیندانی و بڕی (5000000) پێنج ملیۆن دینارى عێراقى سزادرا .
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکانیان هەر نۆ تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کران.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.