به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و رایدهگهێنێت: باندێكی گه‌وره‌ی رفاندن و دزی ده‌ستگیر كران.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه 2 ى 5 ى 2021 ، لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی ئه‌و بانده‌ی له‌ناو شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و رایدهگهێنێت: ئەو باندە پێکهاتووە لە چەند تۆمەتبارێک کە هەڵدەستان بەزەبری چەک بە ڕفاندنی خەڵک و دزی کردن لە شاری بەغداد،.
هه‌روه‌ها پۆلیسی هه‌ولێر رایدهگهێنێت: ئەم باندە هەڵسابوون بە ڕفاندنی چەندین ئافرەت و منداڵی ساوا بە زەبری چەک، وە ئەم باندە خۆیان وا دەناساند کە سەر بە بەرپرسی باڵای شاری بەغدان و گەورەی سەرۆکی هۆزەکانن، بەڵام لە ڕاستیدا وانەبوو، ئەمانە تۆمەتبار بوون بۆیە هێزەکانمان زۆر بە بوێرانە دەستگیریانکرد.
هه‌روه‌ها پۆلیس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كهماوەیەک پێش ئێستا دوو تۆمەتباری ئەم باندە دەستگیر کران وە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی (30/4/2021) کاتژمێر (2300) هێزەکانی بەڕیوەبەرایەتیەکەمان تۆمەتباری سەرەکی ئەم باندەیان دەستگیر کرد، بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان.
پۆلیسی هه‌ولێر له‌درێژه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بە شێوەیەکی فەرمی ئەم تۆمەتبارانە ڕەوانەی شاری بەغداد دەکەینەوە واتە (تسفیر)یان دەکەین، بۆ ئاگاداری بەڕێزتان ساڵی (2020) (183) تۆمەتبارمان دەستگیر کرد کە جۆرەها تاوانیان ئەنجامدابوو وەک دزی و ڕفاندن و ...، دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی شارەکانی تری هەرێم و خواروی عێراقمان کردەوە کە لێی داواکرابوون.
له‌كۆتاییدا پۆلیسی هه‌ولێر رایدهگهێنێت: دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان کە شەو و ڕۆژ لە ئەرکداین بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و ئەمنیەتی شاری هەولێر، وە لێناگەڕیین کەس ئەو ئەمنیەتە تێکبدات.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.