لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی وەزارەتدا لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گۆڕینی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان، ڕۆژی (پێنجشەممە 29ی نیسانی2021) ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی سلێمانی كۆتایی بە كارەكانی هات و بەگوێرەی پەیڕەوێكی نوێ ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی سلێمانی هاوشێوەی هەولێر و دهۆك پێك دەهێندرێتەوە، كە پێشتر لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی هەولێر بە دەستبەكاربوونی ستافێكی نوێ كارا كرایەوە.
وهزارهت راشیدهگهێنێت:بەگوێرەی پەیڕەوە نوێیەكەی پێكهێنانەوەی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان، ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان لەسەر بنەمای پلەی شارەوانییەكان دیاری دەكرێن و رێژەی ئەندامانی ئەنجوومەنەكانیش 75%ی لە سەرۆکی فەرمانگە حکوومییەکانی شار و شارۆچکەكان پێك دێن، كە هاوبەشیکردنی سەرۆکی فەرمانگە حکوومییەکان لە ئەنجوومەنی شارەوانییەکان دەبێتە هۆکارێک بۆ هەماهەنگیی زیاتری نێوان فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکان لەنێوان ئەو فەرمانگانە و شارەوانیدا.
ههروهها شارهوانی رایگهیاندووه: لە پەیڕەوە نوێكەدا رێژەی 25%یش لە نوێنەری رێكخراوە ناحکوومییەکان و سەندیكا و رێكخراوە پیشەییە تایبەتمەندەكان دەبن، كە ئەمە یەكەمجارە نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیكاكان بەشداری لە پێكهێنانی ئەنجوومەنی شارەوانییەكاندا دەكەن بۆ بایەخدان بە پێگەی ڕێکخراو و سەندیکاکان بۆ ئەوەی ڕۆڵیان لە پرۆسەی بڕیاردان لەناو شارەوانییەکاندا زیاد بکرێت، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەو هەنگاوە بە گرنگ دەزانێت بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان.
لهبهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتی شارهوانیدا هاتووه: ئەنجوومەنی شارەوانییەكان (پێشوو) لە ساڵی 2000-2001 هەڵبژێردرابوون كە نزیکەی 20 ساڵ بوو ئەو ئەنجوومەنانە بەبێ گۆڕانكاری كاریان دەكرد، بۆیە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك جێبەجێكردنی پرۆسەی چاكسازی بە كردەیی گۆڕانکاری لەو ئەنجوومەنانەدا دەستپێكرد كە بەپێی یاسا پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی ناو شارەکان هەیە و ئەم بڕیارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ نوێكردنەوەی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكە لە سنووری شارەوانییەكان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.