Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 12:08

قائیمقامیه‌ت زیانه‌کانی به‌کارهێنانه‌وه‌ی کارتۆنی مۆز ئاشکرا ده‌کات

کوردستان TV
100%


سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: زیانه‌كانی به‌كارهێنانی کارتۆنی مۆز بۆ گواستنەوەی خوارده‌مه‌نییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت: پێویستە فڕنەکان، دوكانه‌كانی شیرینیی و خوارده‌مه‌نییه‌كان کارتۆن بۆ عه‌مباركردن و گواستنه‌وه‌ بەکارنەهێنن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (2021.5.2) له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌هاوكات ئه‌ندازیاری خۆراكه‌ رایگه‌یاند؛ لەڕوی تەندروستییەوە کارتۆنی مۆز بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی سه‌مون و شیرینییه‌كان و خوارده‌مه‌نییه‌كان گونجاو نییه‌، چونکە شێوازی دروستكردنی ئەو کارتۆنانە تەنها بۆ یەک جار بەکارهێنانی‌ گواستنەوەی مۆزه‌ نەک چه‌ندینجار به‌كارهێنانه‌وه‌ی‌.
وتیشی:"كاتێك خوارده‌مه‌نی ده‌كرێته‌وه‌ ناو کارتۆنەكه‌وه‌ و بەهۆی دروستبونی گەرمی و شێ، کەڕو لەناو کارتۆنەکەدا گەشە دەکات ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.
رونیكرده‌وه‌:"ئه‌و چه‌ورییه‌ی به‌ كارتۆنه‌كه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ پیسی و پاشەڕۆ له‌خۆده‌گرێت و ده‌بێته ‌هۆی گه‌شه‌كردنی بەکتریا، لەکاتی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی بەکارهێنانیشیدا بەکتریا کە دەگوازرێتەوە بۆ ئه‌و خوارده‌مه‌نیی و شیرینی و سه‌مونه‌ی له‌كارتۆنه‌كه‌دا ده‌گوازرێته‌وه، بۆیە پێویستە بەهیچ جۆرێک کارتۆنی مۆز یان کارتۆن بەکار نەهێنن بەڵکو سه‌مون سارد بکریته‌وه‌ و دواتر لەڕێگەی بۆکسی پلاستیکی داخراوه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ و بەردەوامیش پاک بکرێتەوە.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند:هۆکارێکی دیكه‌ی ناتەندروستی کارتۆنی مۆز بۆ گواستنه‌وه‌ ئەوەیە، لە شوێنی نەگونجاو دادەنرێت هه‌ندێجار مشك و پشیلە و حه‌شرات ده‌چنه‌ ناویه‌وه‌، بۆیە پێویستە فڕنەکان، دوكانه‌كانی شیرینیی خوارده‌مه‌نییه‌كان کارتۆن بۆ عه‌مباركردن و گواستنه‌وه‌ بەکارنەهێنن. 
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت و سه‌رپێچیبكات، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.