Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:47

وەزیرى پەروەردە: هیوادارین بتوانین دواى جەژن دەرگاى قوتابخانەکان بکەینەوە

کوردستان TV
100%

 

وەزیری پەروەردە دواین زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت: له‌ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان به‌ره‌ و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌ڕۆن و پڕۆگرامەکانی وەرزی یەکەم و دووەم پووخت کراونەتەوە.
 ئەمڕۆ یەك شەممە  5 ى 2 ى 2021، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ زانیاری نوێی ئاشكراكردو ڕایگەیاند: داخستنی دەرگای قوتابخانەكان ناچارییەو وابەستە نیە بەكوردستانەوە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: لە هەموو جیهان کێشەی نەکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان هەیە تەنها کوردستان نییە. گوتیشی: بەهۆی نەکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان رێژەی نەخوێندەواری بەرزبووەتەوە.
 وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا راشیگه‌یاند: ئامانجمان لە داخستنی دەرگای قوتابخانەکان تەنها پاراستنی گیانی خوێندکار و مامۆستایانە.
 باسی لەوەشکرد: هەوڵ دەدەین لە پاش جەژن دەرگای قوتابخانەکان بکەینەوە و لەم چەند رۆژەدا ئەو پڕۆگرامانەی خوێندن، کە کەم و پوخت دەکرێتەوە ئاشکرادەکرێت.

 ئاماژەى بەوەشکرد، هەموو کەس دەزانێت خوێندنى ناو پۆل باشترە لە خوێندنى ئۆنلاین، بەڵام دۆخەکە ناچارییە و تەنیا توانراوە قوتابخانەى ئەلیکترۆنى دابمەزرێنن، ئەوەش کاتى پێویستە و ئەزمونێکى نوێیە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.