Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 05:58

وتەبێژی سەرۆکی پەڕلەمانی عێڕاق :شانازی به‌قاره‌مانییه‌تی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ین

کوردستان TV
100%

شاکر حلبوسی ، وتەبێژی سەرۆکی پەڕلەمانی عێڕاق تایبەت بۆ کوردستان تی ڤی، رایگه‌یاند: هێزی پێشمەرگە هەمیشە هێزێکی خۆڕاگرەو ئێمەی عێڕاقی شانازی بە قارەمانیەتی براکانمان دەکەین.

هةروةها وتەبێژی سەرۆکی پەڕلەمانی عێڕاق گوتی:  هەمومان غەمبار بووین بە شەهید بوونی چەند پێشمەرگەیەک کە   لە پردێ لە لایەن داعشی تاریک پەرست شەهید کران، ئێمە دەزانین پێشمەرگەکان خۆڕاگرن و ئەمەش جاری یەکەم نیيە براکانمان لەلایەن تیرۆرستانەوە شەهید دەکرێن، بیرمان نەچێت پێشمەرگە لە ئازاد کردنی موسڵ و چەندن ناوچەیەکی دیکەی عێڕاق هاوشانی هێزە عێڕاقیەکان دژی داعش جەنگان.

حەلبوسی گوتیشی: دەبێت حکومەتی عێڕاق هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕو بونەوەی داعش بەهێز تر بکات.

شاکر حەلبوسی ده‌شڵێت: ئەوانەی بە دەستی ڕەشی تیرۆرستان و خوا نەناسان دەکوژرێن، دڵنیاین کە شەهیدن ئەوان دەبنە ڕەمزی فیداکاری بۆ هەموو عێڕاق.

ئا/ فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.