کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، کە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، سەرەخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری ئەو پێشمەرگانە کرد، کە لە هێرشی تیرۆریستانی داعش لە شەوی 1 ى 5 ى 2021 لە میحوەری پردێ شەهید بوون.
ئەمڕۆ یەکشەمە 2 ى 5 ى 2021، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، کە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، سەرەخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری ئەو پێشمەرگانە کرد كه له هێرشهكهی داعشدا شههید كران.
لە راگەیاندراوەکەی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێردا هاتووە، ئەمریکا پابەندە بە هەماهەنگی و پاڵپشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تا ئەو کاتەی تیرۆریستانی داعش بەتەواوی شکست دێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.