Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 04:50

 یەکەم ھاوپەیمانی شیعەکان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە پێکھێنرا

کوردستان TV
100%

ئیئتلافی نەسر بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی رایگەیاند کە لەگەڵ ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەت بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم، ھاوپەیمانییەکیان لەژێر ناوی (ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانیی) بە ئامانجی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە پێکھێناوە.

لە راگەیەنراوێکدا ئیئتلافی نەسر ئاماژەی بەوەداوە کە ھاوپەیمانییە نوێیەکە، ھێزێکی سیاسی نیشتمانییە کە باوەڕی بە دەوڵەتبوون ھەیە و ھەوڵەکانی بۆ پتەوترکردنی شکۆی دەوڵەت لەگەڵ چارەسەرکردنی قەیرانەکان دەخاتەگەڕ و ھاتووە:

"دژبە دەرچووان لە یاسا و باشترکردنی رەوشی ژیانی ھاووڵاتییان، تێدەکۆشین".

ئەمە یەکەم ھاوپەیمانی نێوان لایەنە شیعەکانە کە بەفەرمی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق، رادەگەیەندرێت.

چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا 25 ملیۆن و 139 ھەزار و 375 دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.