Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 20:54

کاره‌بای سلێمانی به‌هۆی کۆڕۆناوه‌ ده‌وامی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی راگرت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت: به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌با، دەوام لەو لەو فەرمانگەیە بۆ ماوەى هەفتەیەک راگیراوە.

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى هاتووه‌:  ئاگاداری دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان به‌گشتی و به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به ‌په‌تای كۆرۆنا و گیانله‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكمان، لەمڕۆوە بۆ ماوەى هەفتەیەک دەوام لەو بەشە رادەگیرێت.

 هه‌روه‌ها كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌: راگرتنى دەوام لەو بەشە له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكەیە.

 له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئاگادارییه‌كه‌ی كاره‌بای سلێمانی هاتووه‌: هاووڵاتیان بۆ مامه‌ڵه‌ی كاروباروی وزه‌ و تاپۆ و روخاندنى خانوو، پشكنینى پێوه‌رى كاره‌با و پاكتاوى پاره‌ى كاره‌با سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى نه‌كه‌ن.

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.