ئۆلیڤیێ دێکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر ئیدانه‌ی په‌لاماری چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات.
له‌تویته‌كه‌ی ئۆلیڤیێ دێکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان هاتووه: سەرەخۆشی لە کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان دەکات کە بەهۆی پەلاماری داعش لە زوورگەزراو شەهیدبوون، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازێت.
هه‌روه‌ها راشیدهگهێنێت: بەرژەوەدندی ئاسایشی عێراقییەکان، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، هەماهەنگییەکانیان قوڵتر بکەنەوە.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە 1ى 5 ى 2021، چەکدارانی داعش لە میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان دا، پێشمەرگەش هێرشەکەی تێکشکاند.
له‌راگه‌یاندراوێكیشدا وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كرده‌وه: كه‌له‌و هێرشه‌ی داعشدا ، سێ پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 2ى دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.