Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 16:59

21 ده‌ستگیرکراو  به‌ مادده‌ی هۆشبه‌رو تیرۆر له‌ به‌ندیخانه‌یه‌کی عێراق رایانکرد

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 2-5-2021 رایگه‌یاند كه‌  21 به‌ندی تۆمه‌تبار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌رو تیرۆر توانیویانه‌ له‌ به‌ندیخانه‌یه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی هیلال له‌ پارێزگای موسه‌ننا رابكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ كه‌ بۆ میدیای عێراق لێدوانی داوه‌ گوتی: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ هه‌ندێك له‌ به‌ندییه‌ راكردووه‌كان ده‌ستگیربكه‌نه‌وه‌ و پڕۆسه‌ی گه‌ڕانیش به‌دوای ئه‌وانی دیكه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د مه‌نفی، سه‌رۆكی حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای موسه‌ننا گوتی: سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و راكردووانه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یان به‌ندییه‌ راكردووه‌كانیش 20 كه‌س تێپه‌ڕ ناكات .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / شه‌فه‌ق نیوز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.