Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 17:11

عەباس عێراقچی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریکا واژوو نەکراوە

کوردستان TV
#11
100%

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەرچی تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە دانوستانەکانی ڤێنادا واژوو نەکراوە، بەڵام ڕێککەوتنی سەرەتایی هەیە بۆ لابردنی سزاکان لەسەر لایەنی بانکی و کەسایەتییەکان.

عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی شاندی ئێران لە کۆبوونەوەی ڤێنا رایگەیاند: ڕێککەوتنی سەرەتایی هەیە لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا گەیشتونەتە لێکتێگەیشتن بۆ ھەڵگرتنی سزاکان لەسەر تاران، بە تایبەت سزای سەر کەرتی نەوت و بانک و دەرکردنی کۆمپانیاکان لە لیستی ڕەش.

عەباس عێراقچی گوتیشی، لەگەڵ واشنتۆن گفتوگۆیان لە سەر خاڵە ناکۆکەکانی نێوانیان کردووە لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی.

لە مانگی ڕابردووەوە دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە نێوان خودی ئێران و ڕوسیا و ئەمریکا و چین و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا دەستیپێکردووە، تائێستا دانیشته‌كانیش به‌رده‌وامن.

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.