Erbil 10°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 18:27

د. محەمەد خورشید : پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ که‌ هێزێکی ده‌ست وه‌شێنی تۆکمه‌ی به‌هێزه‌

کوردستان TV
100%

د. محەمەد خورشید  بەرپرسی لقی سێی پ.د.ک لە کەرکووک له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بەردەوامیی هەڕەشەکانی داعش لە ناوچە کوردستانیەکان و کەمتەرخەمی بەغـدا رایگه‌یاند:

ئه‌و په‌لاماره‌ی دوێنێ چه‌ند خاڵێك هه‌یه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ری بوه‌ستین، وانه‌یه‌كه‌ ده‌بێ پێدابچینه‌وه‌ هه‌موو كات ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین كه‌ تیرۆریستان هه‌ڕه‌شه‌ن و خه‌ریكی په‌لاماردانن، بۆیه‌ ده‌بێ له‌ ئاماده‌باشی دابن بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری شكت هێنان نه‌بین و زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بین. وه‌ نابێ پشت به‌ هێزه‌كانی عێراقی ببه‌سترێت هه‌روه‌ها درك به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ جموجۆڵی داعش زیادی كردووه‌ .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێویسته‌ پشت به‌ خۆی ببه‌ستێت، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌موكوریه‌كانی كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی شه‌وانه‌ی بۆ دابین بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌كو پێویست به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ببنه‌وه‌.

پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ هێزێكی ده‌ستوه‌شێنی تۆكمه‌ی به‌هێزه‌. عێراق ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ستاوه‌ و هیچ فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی سزا نه‌دراوه‌، له‌ سه‌ر ئه‌و شكستانه‌ی كه‌ دووچاری ده‌بنه‌وه‌ ئاماژه‌شیدا كه‌ عێراق توانای ئه‌وه‌ی نیه‌ كه‌ ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه‌ هه‌ن پڕ بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێگا بدرێت به‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌وا توانای هه‌یه‌ ئه‌و ناوچانه‌ بپارێزێت. داعش ئه‌و به‌هێزییه‌ی جارانی نیه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بوونی هه‌یه‌.

به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی لاوازه‌ و ناتوانی رۆڵی خۆی وه‌كو پێویست ببینێت، له‌ ناو عێراق ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام ناده‌وڵه‌ته‌، حكومه‌تێك هه‌یه‌ له‌ ناو حكومه‌تێك، ئه‌وانه‌ی سێبه‌رن له‌ ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت به‌هێزترن و فه‌رزی ئیراده‌ی خۆیان ده‌كه‌ن تا عێراق ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كات، ئه‌وا عێراق به‌مشێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، ئێستاش گه‌شبین نیم كه‌ عێراق توانای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌بێت. ئه‌وه‌ی كه‌ ناوی حكومه‌تی عێراقه‌، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رامبه‌ر به‌و هێزانه‌ نیه‌ كه‌ بوونیان هه‌یه‌ له‌ناو هێزه‌ عێراقیه‌كان.

د. محەمەد خورشید راشیگه‌یاند كه‌ بارودۆخی عێراق زۆر ئالۆزه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانیش ئاسایی نه‌بێته‌وه‌ ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ پارتی هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زعه‌كه‌ بكات، بڕیاری پارتیش بڕیارێكی مه‌حكه‌مه‌ و ئێمه‌ش پابه‌ندی هه‌ر بریارێك ده‌بین. بڕیاریش وایه‌ یۆنامی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركووك كۆببێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخ ئاسایی بكاته‌وه‌ و هانی لایه‌نه‌كان بدات بۆ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ یه‌كتر.

 
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.