Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 20:55

حکومەتى هەرێمى کوردستان هێرشەکەى داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌ ئیدانه‌ ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌، هێزى قارەمانى پێشمه‌رگه‌ش به‌ توندی لێیان هاتنە‌ ده‌ست و تێکیان شکاندن، حکومەتى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە هێرشەکەى داعش، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

دوێنێ شەو 1ی ئایاری 2021، تیرۆریستانى داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزى پێشمەرگەی کوردستان و لە بەرامبەردا هێزى قارەمانى پێشمه‌رگه‌ش به‌ توندی لێیان هاتنە‌ ده‌ست و تێکیان شکاندن، و لە ئەنجام دا چەند پێشمەرگەیەک شەهید و بریندار بوون.

ئەم رووداوە لە دوای ئەوە دێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر و ئێستاش چەندین جار حکومەتی عێراقی فیدڕاڵی ئاگادارکردۆتەوە کە ئه‌و شوێنەى ‌تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر کە کەوتووەتە نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق، بۆشایی ئەمنیی تێدا هەیە و بۆتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی تیرۆرستانی داعش خۆیانی تێدا ڕێکبخەنەو و بەمەش مەترسیەکى جددى لەسەر ناوچەکە دروست دەکات، بۆیە هاوکارى و هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکی حکومەتی هەرێمە و هەمیشە ئامادەیی خۆیشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.
 
وەک حکومەتى هەرێمى کوردستان پرسە و سەرەخۆشى لە خۆمان و لە بنەماڵەى شەهیدان دەکەین و هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین.

د.جوتیار عادل
گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان
1ی ئایاری 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.