به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت،له پارێزگای كه‌ركوك له‌دوو بازنه كاندیدمان ده‌بێت.
خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له پارێزگای كه‌ركوك كه دوانزه كورسی هه‌یه و ته‌نها ئێمه له‌دوو بازنه كاندیدمان ده‌بێت،له‌بازنه‌ی یه‌كه‌م كه رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوكه‌و ژماره‌ی كورسییه‌كانی پێنج كورسییه‌و ئێمه یه‌ك كاندیدمان به‌ناوی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له‌بازنه‌ی ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوكیش كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی چوار كورسییه ،ئێمه یه‌ك كاندیدی ئافره‌تمان ده‌بێت به‌ناوی نه‌جوا حه‌مید محه‌مه‌د.
خه‌سره‌و گۆران گوتیشی: له‌بازنه‌ی سێیه‌م كه حه‌ویجه‌یه و سێ كورسی هه‌یه، ئێمه هیچ كاندیدێكمان له‌وێ نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.