سوپای عێراق رایگه‌یاند كه ھێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام له وه‌شاندنی گورزی توند له تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تیش له قه‌زای تارمییه باكووری به‌غدای پایته‌خت.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا یه‌حیا ره‌سول له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تارمییه، سزای توند ده‌درێن و گوتی:سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی فه‌رمانی به ھێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كان داوه كه ھه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قه‌زای تارمییه.
لیوا یه‌حیا ره‌سول باسی له‌وه‌شكردووه كه ھێزه ئه‌منییه‌كان له ماوه‌كانی رابردوودا، زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنیان له قه‌زای تارمییه ئه‌نجامداوه كه له میانیدا ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش ده‌ستگیركراون.
راشیگه‌یاندووه كه ھێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام له وه‌شاندنی گورزی توند له تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تیش له قه‌زای تارمییه.
به‌پێی دوایین دوایین ئامار له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قه‌زای تارمییه باكووری به‌غدای پایته‌خت، سێ ئه‌فسه‌ر و سێ سه‌رباز كوژراون و چوار سه‌ربازی دیكه‌یش برینداربوون.
دوێنێ ھه‌ینی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاندبوو كه بۆمبێكی چێنراو له قه‌زای تارمییه باكووری به‌غدای پایته‌خت به ھێزه ئه‌منییه‌كاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا چوار سه‌رباز كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.