به‌رپرسانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان ستراتیژیه‌تی تیپه‌كه‌یان بۆ مێركاتۆی هاوینه دیاریكرد، ڕۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه كه ستیڤن چانگ سه‌رۆكی ئینته‌ر له‌گه‌ڵ پیپی مارۆتا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌كه كۆبووه‌ته‌وه‌و پلانی مێركاتۆی هاوینه‌یان داڕشتووه.
هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه به‌پێی پلانه‌كه كۆمپانیای سۆنینگی خاوه‌نی ئینته‌ر هیچ گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها له مێركاتۆی هاوینه به‌جێناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر هاتوو له فرۆشتنی یاریزاناندا ده‌ستكه‌وتی باشی نه‌بێت، هاوكات ئیداره‌ی ئینته‌رمیلان به‌نیاز نیه له هاوینی داهاتوودا ده‌ستبه‌رداری هیچ ئه‌ستێره‌یه‌كی تیپه‌كه‌ی بێت، ته‌نها ئه‌و یاریزانانه ده‌فرۆشێت كه له‌گه‌ڵ شێواز‌و پلانی یاریكردنی ڕاهێنه‌ر ئه‌نتۆنیۆ كۆنتێ ناگونجێن و ئه‌وانه‌شی ئاستێكی شیاویان له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه پێشكه‌ش نه‌كردووه.
ڕۆژنامه‌كه ئاشكراشیكرد كه ئه‌گه‌ر ئینته‌رمیلان ده‌ستبه‌رداری ئه‌ستێره‌كانی نه‌بوو، ئه‌وا به‌نیازه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی لاو واژووبكات تا سوود له ئه‌زموون و شاره‌زایی ئه‌ستێره‌كان وه‌ربگرن .
به‌رپرسانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان ستراتیژییه‌تی تیپه‌که‌یان بۆ مێرکاتۆی هاوینه دیاریکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.