ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ده‌قی په‌یامی پارێزگاری هه‌ولێر:
پەیامێک لە پارێزگاری هەولێرەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پردێ، هەرسێ پێشمەرگە (نەقیب پشتیوان زراری، ئیدریس بەرهەم، هێمن یەحیا سەعید) شەهیدبوون.
بەمبۆنە خەمناوەکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانیان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەواییان بدات و گیانی شەهیدان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بكات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
انا لله وانا الیە را‌جعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
پەیامێک لە پارێزگاری هەولێرەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.