قوباد تاڵهبانی جێگری سەرۆکی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهراگهیاندراوێكدا رایدهگهێنێت: بەتوندی ئیدانەى پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان دەکەین و دەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی داعش بدەینەوە.
دەقی پەیامی جێگرى سەرۆکی حكوومهتی ههرێمی كوردستان:
بەتوندی ئیدانەى پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان لەپردێ دەکەین لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە، دووپاتیشی دەکەینەوە کەدەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە نەھێڵرێت.
ئەم پەلامارە تیرۆریستیانە ئەوەمان پێ دەڵێت کەدەبێ زیاتر چاوکراوەبین بۆ رووبەرووبونەوەى تێرۆر و تۆقاندن بەهەموو شێوەکانی و بەهەر هۆکارێک بێت. پێویستە کاربکەین بۆ ئەوەی ئەم ئافاتە مەترسیدارە کەئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردۆتە ئامانج بنبڕ بكرێت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى کەسوکارى ئەو شەهیدانەمان دەکەین کەخۆیان کردە قوربانی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
قوباد تاڵەبانی
جێگرى سەرۆکی حكوومهتی ههرێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.