بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6،8 پله، كه‌ناراوه‌كانی ویلایه‌تی میاگی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ژاپۆنی هه‌ژاند.
له كه‌ناراوه‌كانی ویلایه‌تی میاگی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ژاپۆن، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6،8 پله‌ی ریخته‌ر روویدا.
به‌پێی ئاژانسی كه‌شناسیی ژاپۆن (JMA)، ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كاتژمێر 10:37 خوله‌ك به كاتی ناوخۆ به گوڕی 6،6 پله راگه‌یه‌ندرا كه كه‌ناراوه‌كانی میاگی هه‌ژاندبوو، دواتر ئاماژه به‌وه كرا كه گوڕه‌كه‌ی 6،8 پله بووه.
ئاژانسه‌كه پێشتر قوڵایی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به 60 كیلۆمه‌تر راگه‌یاندبوو، به‌ڵام دواتر گۆڕی بۆ 51 كیلۆمه‌تر.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی كیۆدۆ، له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی دای-ئیچی و دای-نی فوكیشیما له باشووری میاگی، هیچ دۆخێكی نائاسایی رووینه‌داوه.
هه‌روه‌ها ئیداره خۆجێییه‌كانی ویلایه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ری میاگی وه‌ك ئۆمۆری، ئایواتا و فوكیشیما ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه هیچ زیانێكی گیانیی نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت چه‌ند گه‌شتێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له وێستگه‌ی تۆهۆكو شینكانسه‌ن هه‌ڵپه‌سێردرا كه ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.