Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 03:06

مه‌سرور بارزانی: پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران دووپات دەکەینەوە

کوردستان TV
100%

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كی ئایاردا ،  له‌ڕۆژی جیهانی كرێكاران په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت:  له‌یه‌كی ئایاردا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن کە سەلامەتی و تەندروستییان لە بەرچاو بگیرێت لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە . 

ده‌قی په‌یامی  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یەکی ئایار:

بە بۆنەی یەکی ئایار ، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. 
ڕێز و پێزانینم بۆ ئەرک و ماندووبوون و هێزی بیر و بازووی کرێکارانی کوردستان هەیە کە لە دۆخێکی نالەباری ئابوورییدا ، بەردەوامن لە خزمەتکردنی کوردستان. 
لەم بۆنەیەدا ، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن کە سەلامەتی و تەندروستییان لە بەرچاو بگیرێت لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە . 

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.