شێخ جهعفهر شێخ مستهفا ، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لهسهر هێرشهكهی شهوی رابردووی داعش بۆ سهر سهنگهرهكانی پێشمهرگه لهمیحوهری رۆژئاوای كهركوك پهیامێكی بڵاو كردهوه و دهقی پهیامی جێگری سهرۆكی ههرێمی كوردستان:
پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمەوە.
بە داخەوە ئەمشەو تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەڕگە لە بەرزاییەکانی گوندی کایە باشی سەر بە سنووری شارۆچکەی پردێ، لەو هێرشە دا چەند پئشمەرگەیەک شەهید بوون، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکیان و نەمانیش بۆ شەمشەکوێرەکانی داعش.
بەندە هەمیشە دووپاتی کردۆتەوە لە گەڵ هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، کە تیرۆریستانی داعش هەڕەشەن بۆ ناوچەکە، بە تایبەت لە ناوچە دابڕێنراوەکان و ئەو شوێنانەی کە بۆشایی ئەمنیان تێدا هەیە، لەم ساتەوە پێویست دەکات حکومەتی عێراق داوا لە پەرلەمان بکات، هێزێکی هاوبەش لە نێوان هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە دروست بکرێت بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعشی لە سەرە، بۆ ئەوەی چیتر خوێنی ڕۆڵەی گەلەکەمان نەڕژێت و سەر و ماڵی دانیشتوانی ئەو ناوچانەش پارێزراو بن، چونکە تیرۆرستانی داعش تەنها مەترسی نین بۆ ئەو ناوچانە، بەڵکو هەڕەشەن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموو جیهان.
بە هەموو شێوەیەک ئەو هێرشە ترسنۆکانەی تیرۆریستانی داعش سەرکۆنە و مەحکووم دەکەم، سەرکەوتن بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و کورد و کوردستان دەخوازم، دووبارە ڕۆحی شەهیدەکان شاد بێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
شێخ جهعفهر شێخ مستهفا: سەرکەوتن بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و کورد و کوردستان دەخوازم
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.