Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 07:07

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هێزی پێشمەرگە وەڵامی توندی دەبێت بۆ ئەو هێرشە چەپەڵانه‌ی داعش

ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ پارێزراو ده‌بێت
کوردستان TV
100%

 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یاندراو:

لەئەنجامی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی، تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرێکی لیوای ۱۰ی پیادە  یان دا لەبەرزاییەکانی (زورگەزراو) لەسنوری میحوەری پێنج. پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، بەرپەرچ  درایەوەو تیرۆریستان راونران.
لێرەوە رایدەگەینین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەمیشە سازو ئامادەیە، ئەو کردەوە دڕندانەیەی تیرۆریستان خەڵکی کوردستان و سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی هەرێم و ناوچەکە ناشێوێنیت. 
پێشتر چەندین جار هۆشداریمان دابوو، لەبارەی مەترسییەکانی تیرۆریستان لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنیان تێدایە. بەداخەوە، هۆکاری ئەو هەلقۆستنەوەی تیرۆریستان، بوونی ئەو بۆشاییە ئەمنی یە، کە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، بۆ ئەمەش جەختدەکەینەوە کە ئەو ناوچانە پێویستیان بەهێزی هاوبەش و هاوکاری و هەماهەنگی گشتگیرو هەمەلایەن هەیە لەگەڵ سوپای عیراقدا. 
بەتیرۆریستان رادەگەینین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەڵامی توندی  دەبێت بۆ ئەو هێرشە چەپەڵانەیان و دڵنیایش دەدەین بەخەڵکی کوردستان، کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە پارێزراو دەبێت. 
پرسەو سەرەخۆشی لەخانەوادەی شەهیدانی سەنگەری بەرگری نیشتمان دەکەین و سەلامەتی و شیفای خێراش بۆ برینداران. 
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.