Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 07:14

ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی کرێکارانه‌

کوردستان TV
100%

له‌ 1/5/1886 له‌ دژى زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ كرێكارانى شیكاگۆى وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا راپه‌رینێكیان ئه‌نجام داو، ئیتر له‌و رۆژه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ یه‌كى ئایارى هه‌موو ساڵێك كراوه‌ته‌ رۆژێكى جیهانى بۆ كرێكاران، هه‌موو ساڵێك له‌ رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ ته‌واوى كرێكارانى جیهان به‌بۆنه‌ى یه‌كى ئایاره‌وه‌ جه‌ژن ده‌گێڕن، له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانیشدا هه‌موو ساڵێك ئه‌و یاده‌ پیرۆز ده‌كرێت ، كرێكارانى كوردستان وه‌كو به‌شێكى زیندووى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانى خه‌باتى بزاڤى رزگاریخوازى كوردستان رۆڵیان هه‌بووه‌، له‌سه‌رده‌مى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى كوردستانیشدا كرێكاران هه‌مان رۆڵى جارانیان هه‌یه‌و بونه‌ته‌ به‌شێكى گرنگى ئه‌و پرۆسه‌یه‌.

بۆ ئه‌مساڵ به‌بۆنه‌ی 1ی ئایار رۆژی جیھانی كرێكاران، له‌ ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پشووی فه‌رمی ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.