Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:35

مه‌ڕێک به‌ سکێک شه‌ش به‌رخی بوو

کوردستان TV
100%

له‌ گوندی ئاغایه‌ری له‌ قه‌زای بابائه‌سكی له‌ پارێزگای كركلاره‌لی مه‌ڕێك به‌ سكێك شه‌ش به‌رخی بووه‌.

مه‌ڕدار نیازی دوشۆڤا كه‌ خاوه‌نی مه‌ڕه‌كه‌ سه‌ری سووڕماوه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و مه‌ڕه‌ به‌ جارێك شه‌ش به‌رخی بووه‌. دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی له‌ رووداوه‌كه‌، پزیشكی ڤێرتێنه‌ری هات و پشكنینی ته‌ندروستی بۆ مه‌ڕ و به‌رخه‌كان كرد.

نیازی له‌مباره‌یه‌وه‌ راگه‌یاند كه‌ ماوه‌ ماوه‌ به‌ مه‌مكه‌شووشه‌ شیر ده‌ده‌ن به‌ به‌رخه‌كان و گوتی: "ته‌مه‌نم حه‌فتا ساڵه‌ و تاكوو ئێستا شتی له‌م جۆره‌م نه‌بینیووه‌. پێشتر هه‌بووه‌ مه‌ڕێك به‌ سكێك چوار به‌رخی بووبێت، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره‌ ببینم مه‌ڕێك به‌ سكێك شه‌ش به‌رخی ببێت".

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.