بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە 1 ی 5 ی 2021 ، لەمیحوەری رۆژئاوای کەرکوک، داعش هێرشی کردە سەر هێرشی پێشمەرگەی کوردستان ، لەڕیزی هێزەکانی پێشمەرگەدا سێ شەهید و دوو بریندار هەیە
نووری حەمە عەلی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەماڵپەری کوردستان تیڤی راگەیاند: چەکدارانی داعش ئەم بەرەبەیانە هێرشیانە کردووەتە سەر لیوای 10ی هێزەکانی پێشمەرگە لەپردێ ، گوتیشی هێرشەکەی داعش تێک شکێندراوە.
بەپێی زانییارییەکانی کوردستان تیڤی، لەشەڕەکەدا ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون .
لەلایەکی دیکەوە، هەڵۆ جەباری پەیامنێری کوردستان تیڤی رایگەیاند: بەهۆی هێرشەکەی داعشەوە سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە له میحوەری رۆژئاوای کەرکوک خرانە ئامادەباشییەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.