Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:36

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای ئوردن دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 2021/4/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن کرد بۆ کۆچی دوایی میر محەمەد بن تەڵاڵی مامی و نوێنەری تایبەتی شای ئوردن.

سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە شا عەبدوڵلا و بنەماڵەی شانشین و حکومەتی ئوردن گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.

لە بەرامبەردا ، شا عەبدوڵڵا سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی دەربڕینی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.