Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:40

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چه‌ند ڕێنماییه‌کی بۆ شه‌وانی قه‌در ده‌رکرد

مزگه‌وته‌كان ده‌كرێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كارو باری ئایینی چه‌ند ڕێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌ شه‌وانی قه‌در ده‌ركرد و تیایدا ڕایگه‌یاند: شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ شەو تاکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن. 

ده‌قی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌:

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو نوێژ خوێنانی خۆشەویست ئاماژە بە بەیانى ژمارە(١٧)ی ساڵی ٢٠٢١ ى لێژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوەى ڤایرۆسى كۆرۆنا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆشەوی قەدری پیرۆز بریارماندا بە دەرچوواندنى ئەم رێنماییانە. 

یەکەم : شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ شەو تاکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن

دووەم : مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێ. سێیەم : دەست نوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێ ، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانیان رەچاو بکرێ لە مەترو نیوێك تا دوو مەتر.

چوارەم : خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێ

پێنجەم : پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتی

شەشەم : لەکاتی بونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران

حەوتەم : بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێ کردنی رێنمیایەکان دەکەن

ھەشتەم : دەزگاکانی راگەیاندن دوای ( ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا ) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر لەمزگەوتەکان بکەن

نۆیەم: ئەم رێنمایانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلایەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێ بەجێ دەکرێن

وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئایینى ٣٠⁄٤⁄٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.