Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:27

کۆشکی سپی هاوکاری پزیشکی پێشکه‌ش به‌ هیندستان ده‌کات

کوردستان TV
100%

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا هاوکاریکردنی خێرای هیندستان بە بەهای سه‌د ملیۆن دۆلار، رادەگەیەنێت.

هاوکارییەکەی ئەمریکا بریتییە لە هاوکاریی پزیشکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کە رۆژانە ژمارەیەکی یەکجار زۆر خەڵک لە هیندستان، تووشی دەبن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هاوکارییە پزیشکییەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ دەگەنە هیندستان و لە یەک هەزار بوتڵی ئۆکسجین، پازده‌ ملیۆن دەمامکی جۆری ئێن نه‌وه‌د و پینچ و یەک ملیۆن ئامێری پشکنینی خێرای تایبەت بە کۆرۆنا. بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، رۆژانە زیاتر لە سێ سه‌د هەزار کەس لە هیندستان تووشی کۆرۆنا بوونە، کە لە توانای تەندروستیی ئەو وڵاتە چووەتە دەرەوە.

تا ئێستا هه‌ژده‌ ملیۆن و سێ سه‌د و حه‌فتا و شه‌ش هەزار و پێنچ سه‌د و بیست و چوار كەس لە هیندستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، دوو سه‌د و چوار هەزار و هه‌شت سه‌د و سی و دوو کەس گیانیان لەدەست داوە.

له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌رپرسانی هیندستان ڕایانگه‌یاند: ڕۆژانه‌ له‌ هیندستان به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه‌ ده‌بن و زیاتر له‌ هه‌زار كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
 

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.