Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:27

بکوژانی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیرکران

کوردستان TV
#7
100%

لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد .
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووه‌، شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لەئەنجامی ده‌مه‌قاڵی نێوان دوو دراوسێ‌ دوكان بوون شەرو ئاڵۆزی دروست بوو لەئەنجامدا خاوەنی یەكێك لە دوكانەكان (دوكانی ساردەمەنی )  كە بەچەقۆهێرشی كرابووە  سەری  بریندار بوو و گیانی لەدەستدا .

دەستبەجێ‌ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری سەرەكی ڕوداوەكە كە هەڵاتبوو لەچەند گەڕەكێك لەولای شوێنی ڕووداوەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیركرا كە خاوەنی كافتریاكەیە و تۆمەتبارێكی تریش كە هاوكاری كوشتنەكە بووە دەستگیركرا .
لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :

ك ، ع ، ع لەدایكبوی 1990
ژ ، ف ، ر لەدایكبووی 1998

بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە .

شەوی ڕابردوو بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵە لە نیوان دوو هاووڵاتی لە شاری سلێمانی، یەکیان بە چەقۆ ئەوی دیکەی کوشتووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.