Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:58

لە حاجی ئۆمەران هاووڵاتییەک بەر مین کەوت

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کوێستانەکانی حاجی ئۆمەران بەهۆی پێدا تەقینەوەی مین، هاووڵاتییەک بە سەختی برینداربوو.

عەبدولوەهاب مەحموود، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: هاووڵاتییەکە ناوی (ئەرسەلان محەمەد وسو) تەمەن 35 ساڵە و دانیشتووی حاجی ئۆمەرانە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە مەبەستی بەدەستهێنانی گیا بەهارییەکان ڕووی لە بناری چیای کۆدۆ کردووە، لەو ناوچەیە مینێکی دژە کەسی پێدا تەقیوەتەوە و قاچێکی بە سەختی بریندار بوو.

ڕاشیگەیاند: دواتر بریندارەکە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و بنکەی بەرگری شارستانی حاجی ئۆمەران گەیەندراوەتە بنکەی تەندروستی حاجی ئۆمەران و دوای فریاگوزاری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان کراوە، لەوێش بەهۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمیرجنسی لە شاری هەولێر کراوە.

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.