گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی له رٍاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعشی لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێپێچینەوە لەتاوانەکانی داعش(یونیتاد) پەسەند کرد، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیە دەکەین کە بەزووترین کات بکەوێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.
ڕاشیگهیاند: ئەم پڕۆژەیە سەرەڕای گرنگییەکەی کە چوارچێوەیەکی یاسایی بە دادگایی تیرۆریستانی داعش دەدات، هۆکاریکیشە بۆ ساڕێژبوونی بەشێک لە زامی خانەوادەی قوربانیانی دەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: ئەم یاسایە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە کۆکردنەوەی کۆمەک و پاڵپشتی دارایی ٠، هاوکاری قوربانییان بن. ئەم پڕۆژە کە بەشێکە لەئاوات وخواستی بنەماڵەی شەهیدان، لەسەر هەموو فراکسیۆنەکانە کە لەگەڵ گەیشتنی بە پەرلەمان پێکەوە هەوڵ بدەین دەنگی لەسەر بدەین.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ۲۹/٤/۲٠۲۱
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.