Erbil 20°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 11:00

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک کۆماری عیراق کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩\٤\٢٠٢١ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە  د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێزان جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، بەتایبەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و چۆنیەتیی زەمینەخۆشکردن لەبەردەم پرۆسەکەدا کە خزمەتی بەرژەوەندیی هاوبەشی گەل و هەموو پێکهاتەکانی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا داکۆکی لە پێویستیی تێپەڕاندنی ناکۆکی و ململانێکان و گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا کرایەوە و بەگرنگییەوە باس لە دوایین سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە و لایەنە عیراقییەکان کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێنانەدی یەکڕیزیی نیشتمانی و لێکنزیککردنەوەی بیروبۆچوونەکان کرا بە ئاراستەی تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و یەکخستنی هێز و تواناکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەر و پێشهاتەکان.

تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە بەگشتی تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، تیایدا جەخت لەوە کرایەوە کە ناسەقامگیریی دۆخی سیاسی و ئەمنی، خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەشی گەلانی ناوچەکە ناکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.