Erbil 20°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 11:14

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/29  مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق کرد. 
 لەكۆبوونەوەیەكدا دوایین گۆڕانکاری وپێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان تاووتوێ كرا. جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە . لەو چوارچێویەدا پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی 2021 ، بە هەنگاوێكی ئەرێنی دانرا کە پێویستە بەشێوەیەكی  دادپەروەرانە خزمەتی سەرجەم پێكهاتە و ناوچە جیاوازەكانی عێراق بكات و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش ، بە زووترین کات بنێردرێت.
هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا کە پێویستە هەموو لایەنەکان ، پشتیوان بن لە سەرخستنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان . 
لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا ، گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق کرا ، بە ئاراستەی زەمینەخۆشكردن لە بەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ، كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.