ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29 ى 4 ى 2021، وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاگادارییه‌كى له هه‌ژماری فه‌رمی خۆ، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه و رایدهگهێنێت: ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت، وه‌زاره‌تى كاره‌با به ناچارى و بۆ سه‌لامه‌تی گیانى تیمه‌كانى كاره‌با و هاووڵاتییان، له كاتژمێر 7ى به‌یانى تاوه‌كوو كاتژمێر 1ى دواى نیوه‌ڕۆ، كاره‌باى نیشتمانى و مۆلیده‌شیان نابێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌م ڕێكاره بۆ پاراستنى گیانى تیمه‌كانى كاره‌با و هاووڵاتییانه، كه پێشتر چه‌ند حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو دووچارى تیمه‌كانى كاره‌با ببوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.