Erbil 20°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:57

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق پرسی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی یەکلایی نەکردەوە

کوردستان TV
100%

دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە تانەلێدان لە یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بۆ مانگی داهاتوو دواخست.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تایبەت بە تانەلێدان لە یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەڕێوەچوو و لە میانیدا بڕیاردا دانیشتنەکە بۆ مانگی ئایاری داهاتوو دوابخرێت.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڵاوکراوەتەوە، دادگاکە دادبینی بۆ ئەو داوایە ئەنجامداوە کە تایبەتە بە داواکاری حوکمی نادەستووی چەند ماددەیەک لە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای پارێزگاکانی پەیوەست نەبوو بە هەرێم ژمارە 21ی ساڵی 2008.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراە کە دوای روانین لە رێککارەکانی داوەکە، بڕیاردراوە دانیشتنەکە بۆ رۆژی دووی ئایاری داهاتوو دوابخرێت بە ئامانجی وردبینیکردنی.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 26ی تشرینی دووەمی 2019دا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.