Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 04:36

چین مانگێکی دەستکردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

بە درێژایی 10 ساڵ لە بۆشایی ئاسمان دەمێنێتەوە
کوردستان TV
100%

چین مانگێکی دەستکردی "Tienhı"ی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد کە بە درێژایی 10 ساڵ لە بۆشایی ئاسمان دەمێنێتەوە.

ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاویکردەوە، مانگە دەستکردەکە لە ناوەندی هەڵدانی مانگی دەستکردنی ڤینچانگ لە دوورگەی هاینان باشووری چین بە پێنج مووشەکی لۆنگ مارچ ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کراوە.

حکوومەتی پەکین لە کۆی ئاراستەکردنی 11 مانگی دەستکرد کە لە چوارچێوەی پلانێکی سێ قۆناغیدا وێستگەی بۆشایی ئاسمانی چین پێکدەهێنێت، یەکەمیانی بەڕێکرد کە درێژییەکەی 16،6 مەتر، پانییەکەی 4،2 مەتر و کێشەکەی 22،5 تۆنە و ئەرکی کۆنترۆڵ و ئیدارەدانی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نیشتمانی چینە کە توانای مانەوەی شەش مانگی ئاسمانگەڕانی چینی دەستەبەر دەکات لەو وێستگەیەدا.

لە دوای ئەم مانگی دەستکردە، چین تا کۆتایی 2022 بۆ دروستکردنی وێستگەیەک لەسەر شێوەی پیتی"T"،  ده‌ هەڵدانی دیکە ئەنجام دەدات لەگەڵ دوو مۆدێلی دیکەی مانگی دەستکرد کە بۆ کارگۆ بەکاردەهێندرێت رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات و لەگەڵ مانگی دەستکردی Tienhı یەکده‌گرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.