Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:26

له‌خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی به‌شسه‌ر پاریس سانجێرمان تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە دووەم یاری گەڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی مانچستەرسیتی سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی پاریس سانجێرمانی میوانداری بردەوە.
 لە گێمی یەكەمدا، پاریس سانجێرمان بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش ماركینیۆسی بەڕازیلی لە خولەكی پازدە بە سوود وەرگرتن لە لێدانی كۆرنەرو بە لێدانی سەر تۆماریكرد.
 لە گێمی دووەمیش یاریزانانی مان سیتی ئەم دواكەوتنەیان بۆ سەركەوتن گۆڕی و لە خولەكی شەستوچواردا، كیڤن دی بروینی بەلجیكی گۆڵی بەرامبەری میوانەكانی بە لێدانێك لە دەرەوەی ناوچەی سزا بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، پاشان ڕیاز موحریزی جەزائیری گۆڵی دووەم و بردنەوەی سیتیزێنزی لە خولەكی حەفتاویەك بە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆماركرد.
 هەر لە یاریەكەدا ناوبژیوان بە كارتی سوور، ئیدریسا گوای سەنیگالی و ناوەڕاستكاری تیپە پاریسیەكەی لە خولەكی حەفتاوحەوت كردە دەرەوەی یاریگاو بەو هۆیەوە تیپی میواندار یاریەكەی بە دە یاریزان تەواوكرد، سێشەممەی داهاتوو لە گەڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ، مانچستەرسیتی لە یاریگای خۆی میوانداری پاریس سانجێرمان دەكات .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.