Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:45

ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی دیکه‌ی شاری به‌غدا که‌وته‌وه‌

ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی شاری به‌غدا كه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای سووتانى نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی دیکەی بەغدا کەوتەوە. 

شەوی ڕابردوو ئاگرێک لە نهۆمی دووەمی نەخۆشخانەی کازمیە لە باکووری بەغدا لەناو بەرزکەرەوەی کارەبایی دروست بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە بەبێ دروستبوونی هیچ زیانێک تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە، بەرگریی شارستانی هۆکاری دروستبوونی ئاگرکەی بۆ شۆرتی کارەبا گەڕاندووەتەوە. 

هه‌روه‌ها جاسب حیجامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرخ لە بەغدا رایگەیاندووە ئاگرەکە لە دارێکەوە لەناو بەرزکەرەوەکە سەری هەڵداوە و گومان دەکرێ بە ئەنقەست کرابێتەوە. 

جێی ئاماژه‌یه‌ شه‌وی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە باشووری بەغدا کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر له‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.