Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:51

بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتی گومرگ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر لێدوانی په‌ڕله‌مانتارێکی یه‌کێتی بڵاوده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتی گومرگ لەبارەی لێدوانی پەرلەمانتارێکی یەکێتی ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت: لامان سەیرە تۆمەتى ناڕەوا و ناڕاست دەبەخشێتە وەزارەت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان لەرونکردنەوەکەیه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌: پەرلەمانتار كاروان گەزنەیی لە‌پە‌یجی تایبە‌تی خۆی، لە‌نوسینێكدا ڕاگەیاندوە كە؛ لە خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران لێخۆشبونی گومرگی بۆ دو كۆمپانیایی هێنانی شیش و بەردی پوكە كراوە. لامان سەیرە تۆمە‌تی نا ڕە‌وا و ناراست دە‌بە‌خشێتە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و بێ ئە‌وە‌ی  ناوی ئە‌و دو كۆمپانیایە‌ بھێنێت!.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌: 

سە‌رە‌تا‌ ئێمە‌ بۆ هەموولایەكی ڕووندە‌كە‌ینە‌وە‌ كە ئەم بابەتە جگە لە چەواشەكاری و تۆمەتی بێ بنەما هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە. ئینجا بۆ زانیاری ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە بە‌ڕێزە‌‌ و ھە‌موولایە‌ك؛ سەرجەم لێخۆشبوونە گومركییەكان كە‌ كراوون بە پێی یاسا كارپێكراوەكانی وەك (یاسای گومركی و وەبەرهێنان، پیشەسازی و ڕێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكان) ئەنجام دەدرێن.
هەموو ئەو لێخۆشبوونانەش بە نوسراوی فەرمی دەكرێن و  بە‌ڕێكاری یاسایی تە‌واو ئە‌نجام دە‌درێن و وەزارەتی دارایی و ئابوری جێبەجێكاری یاسا كارپێكراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. ھە‌ر بۆیەش‌ نە‌دە‌بوو ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ تۆمە‌تی بێ بنە‌ما ئاڕاستە‌ی وە‌زارە‌تمان بكات. 
سە‌یریش ئە‌وە‌یە‌ كە‌ پە‌رلە‌مانتار ھە‌بێت قسە‌ لە‌سە‌ر بابتێك بكات بێ ئە‌وە‌ی زانیاری لە‌سە‌ر ھە‌بێت.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.