Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:46

په‌رله‌مانی کوردستان به‌دواداچوون بۆ پرسى گرانبوونی نرخی به‌نزین ده‌کات

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا لیژنەی وزەو سامانە سرووشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لێژنه‌كه‌ماندا به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و ته‌واوی ئه‌ندامانی دیكه‌ به‌رێوه‌چوو پرسی گرانبوونی نرخی به‌نزین تاووتوێ كرا .

له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی لێژنه‌كه‌دا هاتووه‌: لەکۆبوونەوەکەدا باس لەپرسی گرانبوونی نرخی بەنزین و خراپیی جۆرو کوالێتییەکەی کرا، دوای گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسه‌و بیروڕا گۆڕینەوە به‌مه‌به‌ستی دۆزینەوەی چارەسەرێك، بڕیاردا یاداشتێکی تایبەت بەو پرسە لەلایەن لیژنەكه‌وه‌ ئاراستەی ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان بکرێ بۆ زانینی هۆكاره‌كان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.