بهرێوهبهرایهتی تەندروستی كۆیە لەسەر ئەو مامۆستایەی دەوترێت بەهۆی ڤاكسینی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە روونكردنهوه دهدات.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتى کردوەتەوە هیچ کەسێک بەهۆى بەکارهێنانى ڤاکسینى کۆرۆناوە گیانى لەدەستدا بێت دهڵێت: ئەو هاووڵاتیەى کە دەگوترێت بەهۆى بەکارهێنانى ڤاکسینەوە گیانى لە دەستداوە دوورە لە راستیەوە.
تهندروستی كۆیه رایگهیاندووه، ئهو كهسه پێشتر نەخۆشی ( شەکرە، بەرزە پەستانی خوێن و تەسکبوونەوەی دەمارەکانی دڵ)ى هەبووە و پابەندی رێنمایی پزیشکی نەبووە.
تەندروستی کۆیە ئاماژهی بهوهشكرد، لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتە پێکهێناوە و دەرکەوتووە ئەو هاووڵاتیە بەهۆی تەنگەنەفەسی و نەخۆشی دڵ و تەسکبوونەوەی دەمارەکانییەوە گیانی لەدەستداوە، نەک بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.