حکوومەتى هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی 24 ملیار دینار بۆ سلێمانیدا
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان رەزامەندى لەسەر داخوازییەکى پارێزگاى سلێمانى بۆ خەرجکردنى بڕى زیاتر لە (24) ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزارى و ستراتیژى دەربڕى.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند: دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک و جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، ئەنجومەنى وەزیران رەزامەنیدا لەسەر خەرجکردنى بڕى (24) ملیار و (318) ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى.
پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاندووە، وەزارەتی دارایی بە نوسراویان ژمارە 3023/ 5/11/ لە 25/4/2021 دا ڕەزامەندیی خەرجکردنی نەختینەی هەموو ئەو بڕە بودجە دیاریکراوانەی ڕەزامەندییان لەسەر درابوو؛ پەسەندکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.