Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:19

کۆمپانیای ئارامکۆ لە هەوڵی فرۆشتنی پشکەکانیدایە

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای ئارامکۆ کە کۆمپانیایەکی گەورەی نەوتی سعوودیە-یە دەربارەی فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکانی دەستی بە کۆبوونەوە کردووە.

جێنشینی سعوودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فەرمی سعوودیە باسی لەوە کرد کە ئارامکۆ دەستی بە کۆبوونەوە کردووە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەشێکی پشکەکانی بکڕن.

محەمەد بن سەلمان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە مشتومڕ لەسەر ئەوەیە ئارامکۆ سەدا یەکی پشکەکانی بفرۆشێتە وەبەرهێنەرە بیانییەکان، بەڵام هیچ زانیارییەکی لە بارەی ئەو وەبەرهێنەرانەوە نەخستەڕوو.

جێنشینی سعوودیە، باسی لەوەشکرد کە ئەگەری هەیە سندوقی وەبەرهێنانی سعوودیە ببێنە خاوەنی پشک لە کۆمپانیاکەدا و پلانیش وایە بەشێکی دیکەی پشکەکان لە بازنەی دووەمدا بفرۆشرێن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە سەرەتای مانگی نیساندا رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" هەواڵی ئەوەی بڵاوکردبووەوە کە کۆمپانیای ئارامکۆ بۆ پڕکردنەوەی قەرزەکانی دەستی بە کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک وەبەرهێنەری ناوخۆیی، چینی و ئەمریکی کردووە تا بە بەهای 10- 15 ملیار دۆلار سەدا 49ی پشکەکانی پێیان بفرۆشێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.