Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:26

لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەست بەسەر پێنج مووشەک و حەوت بۆمبدا گیرا

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنووری پارێزگای کەرکووک، دەستیان بەسەر پێنج مووشەک و حەوت بۆمبدا گرت.

فەرماندەیی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی ھەواڵگریی، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی پاکسازیکردنی سنووری ناحیەی عەباسی سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوێکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستبەسەر پێنج مووشەک، حەوت بۆمب و چەکێکی بازوکادا گیراوە و ھاتووە:

"چەک و تەقەمەنییەکان لەلایەن تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب سەربە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی، چووچەڵکراونەتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.