Erbil 15°C پێنجشەممە 16 ئایار 01:54

هاتووچۆی هه‌ولێر: یه‌که‌م ڕاڕه‌وی لێخوڕینی پایسکل که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری دروستکرا

کوردستان TV
100%

یه‌كه‌م ڕاڕه‌وی لێخوڕینی پایسكل كه‌به‌ته‌واوی ڕێكخراوه‌ له‌ڕووی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆو سه‌لامه‌تییه‌وه‌ له‌هه‌ولێری پایته‌خت دروستكرا.

هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م ڕاڕه‌وی لێخوڕینی پایسكل كه‌به‌ته‌واوی ڕێكخراوه‌ له‌ڕووی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆو سه‌لامه‌تییه‌وه‌ له‌هه‌ولێری پایته‌خت دروستكرا، كه‌ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری نزیك قوتابخانه‌ی كامبریج  و ئه‌و شوێنه‌ جووڵه‌ی ترافیكی كه‌می له‌سه‌ره‌وه‌و گونجاوه‌ بۆلێخوڕینی پایسكل به‌مه‌به‌ستی وه‌رزشكردن بێت یان كات به‌سه‌ر بردن.

هه‌روه‌ها هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م كاره‌كانی ڕێكخستنی ڕاڕه‌وه‌كه‌ له‌ڕووی هاتووچۆوه‌ له‌هێلكاری و دانانی هێماكانی هاتووچۆوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر كراوه‌ و به‌ئومێدی ئه‌وه‌ین كه‌ئه‌و شوێنه‌ وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆدروستكردنی ڕاڕه‌وی پایسكل له‌هه‌موو شه‌قامه‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.