Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 17:04

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لیژنەی چاودێرانی نێودەوڵەتیی پێکھێنا

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە لیژنەی چاودێرانی نێودەوڵەتیی بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە پێکھێناوە و ئاماژە بەوەیش دەکات کە پێنج ھەزار چاودێری سەربە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی و حەوت ھەزار بریکاری پارتەکان، چاودێری پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرنیان کردووە.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە لیژنەی چاودێرانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی فەرمانگەی ھەڵبژاردن، عەباس فەرحان بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە پێکھێنراوە و گوتی:

"لەڕێگای وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە، تا ئێستا داوا لە 75 باڵیۆزخانەی بیانی، عەرەبی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کراوە بۆئەوەی چاودێری پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن".

ئاماژەی بەوەیشداوە کە ژمارەیەک لە باڵیۆز و نوێنەرانی باڵیۆزخانەکانی بیانی و عەرەبی خواستی خۆیان نیشانداوە لەوەی کە چاودێری پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن.

جومانە غەلای باسی لەوەشکردووە، پێنج ھەزار چاودێری سەربە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی و حەوت ھەزار بریکاری پارتەکان، چاودێری پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرنیان کردووە کە تا 15ی مانگی نیسانی ئەمساڵ بەردەوام بوو.

چاوەڕان دەکرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە عێراق ئەنجام بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.